
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له سنووری سلێمانی ده‌یكه‌ن، هێشتا تاقمی خیانه‌تكاران له قاچاخچێتی مه‌رزه‌كان به‌رده‌وامن، شیرین ئه‌مین په‌رله‌مانتاری گۆڕان دووپات ده‌كاته‌وه كه داهاتی ئه‌و مه‌رزانه بۆ ئه‌و گرووپه‌یه.
شیرین ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یاند، كاری قاچاخ له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئاشكرایه كه‌سانی دهسهلاَتدار له پشتی ئه‌و كاره‌وه‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وامی ئه‌و كاره نایاساییه، ده‌بێته هۆكاێك كه تا ئێسته داهات له بری حكوومه‌ت، بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیار بێ كه له سنووری سلێمانی باڵاده‌ست بن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كرد، سه‌رباری كاری قاچاخی مه‌رزه‌كان، ئێسته وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له هه‌ندێك شوێنی سنووری گه‌رمیان و سلێمانی له ڕێی هه‌ندێك كۆمپانیاوه ده‌ستی پێ كردووه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە