
ئه‌و تاقمه خۆفرۆش و خیانه‌تكاره‌ی یه‌كێتی كه لاهوور جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، به‌رده‌وامن له جنێودان به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌موو مه‌به‌ستێكیشیان ئه‌وه‌یه كه یاسا نه‌مێنێت و به ئاره‌زووی خۆیان تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به “وشه”ی راگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه ده‌كرێته سه‌ر دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پێوه‌ندی به ناته‌بایی سیاسییه‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا پێویست بوو هه‌مووان رێز له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بگرن.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه ئاراسته‌یه‌كی خراپه و كه‌س لێی سوودمه‌ند نابێت، كه هه‌موو پیرۆزییه‌ك پێشێل بكرێ و له‌كه‌دار بكرێ، ئێسته “ئه‌و جنێو فرۆشتن و تۆمه‌تباركردنه‌ی له كوردستان هه‌یه، هیچ كات نه‌بووه”.
به‌شاره‌تی سه‌رنجی خسته‌سه‌ر سیخوڕه‌كانی بادینان كه ئێسته گیراون و دادگا بڕیاری له‌باره‌یه‌وه داون، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌یه‌وێ له‌پێناو قاچاخچێتی و گه‌نده‌ڵی یاسا نه‌مێنێت و ئه‌و ده‌ڵێ، ناكرێ كه‌سێك له‌سه‌ر تاوان بگیرێت و سزا بدرێت، خه‌ڵكانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌كه بزانن، ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و جنێو به دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت بده‌ن.
وه‌ك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ده‌یكه‌ن، زیاتر ڕێخۆشكردنه بۆ تاوان له كوردستان.
تاقمه‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ماوه‌یه‌كه به ته‌واوی په‌لاماری دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ده‌ن، وه‌ك دوای ئاشكرابوونی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیان له كوشتنی قاسم سلێمانی هه‌بووه، زیاتر كه‌وتنه جێنودان بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا ببه‌ن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە