نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی ده‌فرۆشرێت

به‌په‌له‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی ده‌فرۆشرێت

فرۆشتنی داودەزگا حكوومییەكانی سلێمانی لەلایەن یەكێتی بەردەوامی هەیە، لە نوێترین فرۆشتنی ئەو شارە، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی دەفرۆشن.

د. كاروان حەمەساڵح مامۆستای زانكۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، بەرنامە هەیە كە نیوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباش لە سلێمانی بفرۆشرێت كە ڕووبەرێكی زۆر فراوانی هەیە.

ڕوونی كردووەتەوە، كاروباری فرۆشتنەكە ئێستە لە ڕێكاری یاساییە، پرسیارەكە ئەوەیە كە ئایا چۆن دەفرۆشرێت و بە كێ و بە چەند؟.

د. كاروان هۆشداری داوە ئەگەر كارە بەم جۆرە بڕوات، ئەوەی هەیە وەك كەرتی گشتی و موڵكی گشتی، دەبنە موڵكی تایبەت و شەخسی، دوای چەندان ساڵی تر زیانە ستراتیجییەكانی زیاتر بە دیار دەكەون.

فرۆشتنی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە كاتێكدایە، ئێستە نیوەی دادگای سلێمانیش فرۆشراوە، هەوڵیش بۆ فرۆشتنی حەوت قوتابخانەی ئەو شارە دەستی پێ‌ كردووە، ئەوەیش سەرجەم ڕەخنە و ناڕەزایەتییەكانی رۆشنبیرانی سلێمانی بەرەوڕووی یەكێتییە و پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەو حزبە دەكرێ‌ كە هەوڵی فرۆشتنی هەموو شتێكی ئەو شارە دەدەن.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *