نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایه‌كی ئاینی میدیاكانی لاهوور جه‌نگی به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

ماموستایه‌كی ئاینی میدیاكانی لاهوور جه‌نگی به‌ درۆده‌خاته‌وه‌

مامۆستایەكی ئایینی لە شاری دهۆك میدیاكانی تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەر بەدرۆ دەخاتەوە و ئاشكرای دەكات كە وتارەكەی بۆ مەبەستی سیاسی بڕدراوە و قسەكانی شێوێندراوە.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، مەلا مستەفا ڕێکانی، گوتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی پارێزگای دهۆك ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە: ”هەندێك پەیج بەشێكی وتاری هەینیی رابردوویان بڵاو كردۆتەوە، بەڵام قسەكانیان بڕیوە و بۆ هەندێك مەرام و مەبەستی دوور لە وتاری ئێمە بڵاویان كردۆتەوە“.
ڕوونیشی كردۆتەوە: ”ئێمە باسی بابەتێكی تایبەتمان لە دادگا و دادوەران نەكردووە، ئێمە باسی هەموو موسوڵمانانمان كردووە.
من لەو قسانە بێبەریم كە بڵاویان كردۆتەوە“.
ماوەیەكە میدیاكانی سەر بە تاقمی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر لەپێناو چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان، پەنا بۆ هەموو ئامرازێكی بەدەر لە ئیتیك و ڕەوشتی كاری میدیایی دەبەن و قسەی خەڵك دەشێوێنن.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *