
سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڕەشەی لەو وڵات و لایەنان و کەسانە کرد کە دەستیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی٥ی٢٠٢١ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان لەبارەی ڕاپۆرتی ئاژانسی یاهوونیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی گوتی: “ئێمە ڕێکارەکانی دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی لە دەزگای دادوەری درێژە پێ دەدەین و لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵتیشدا گفتوگۆی دوو لایەنی سیاسی و ئەمنی و یاسایی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق درێژە پێ دەدەین”.
سەعید خەتیب زادە لە درێژەی ئەو باسەدا هەڕەشەی لەو دەوڵەت و لایەنانە کرد کە دەستیان لە تیرۆری قاسم سولەیمانیدا هەیە و گوتی: “ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک کە بن و لەو تیرۆرەدا بەشدار بن و دەستیان تێدا هەبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی سزادان و یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ و بە ڕێگەی خۆمان هەڵسوکەوت و ڕەفتاری پێویستیان لەدژ دەگرینە بەر”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە