
تیمێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری کە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە سیروانی جێگری حەمە تاڵەبانییەوە هەیە، لێکۆڵینەوەیان لە دەستگیراوێک كردووە کە یەکێکە لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر. بە هۆی ئەوەی تیمی لێکۆڵینەوە گومانیان هەبووە کە بەشێک لە کارەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە ئاگاداری و کارئاسانیی وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر بووە.
سیروان و تیمەکەی رۆژی ٢٦-٤-٢٠٢١ دەچنەوە زیندانییەکانی دژە تیرۆر بۆ درێژەدان بە لیکۆڵینەوە لە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر، بۆ درێژەدان بە لیکۆڵینەوە لە بازرگانەکەی ماددەی هۆشبەر، وەهاب هەڵەبجەیی ئاگادار دەبێت و دەستەیەک لە هێزی تایبەتیی دژە تیرۆر ،خۆی دەچێتە سەر سیروان و تیمەکەی زانیاری و پاسەوانەکانیان چەک دەکەن و لێیان دەدەن، وەهاب خۆشی گولەیەک لە قاچی سیروان دەدات.
لە كاتێكدا ئەفسەرەكەی دەزگای زانیاری لە ژێر چارەسەری پزیشكی بووە لە نەخۆشخانەی (فارووق) لە سلێمانی، دژە تیرۆری یەكێتی ڕێگەیان بەوە نەداوە هیچ وتەیەكی لێ وەربگیرێت و لێكۆڵینەوەش لە هۆكاری برینداركردنی و ئەو كەسەی تەقەی لێ كردووە، بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان،وێڕای ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا فەرمانی گرتن بە تۆمەتی تەقەكردن لە ئەفسەرێكی دەزگای زانیاری و رێگەلێگرتنی لە ئەنجامدانی كارەكانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی دەركراوە، كەچی لە لایەن كەسی یەكەمی تاقمی ١٦ی ئۆكتۆبەری نێو یەكێتییەوە داڵدە دراوە، هەرچەندە دەزگای زانیاری شوێنەكەشی دەزانن، بەڵام بەهۆی بەرگری لێكردنی لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە، نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە