
دانانی لاهوور جەنگی بە سەرۆکی لیستی یەکێتی و گۆڕان، برینی کێشە ناوخۆییەکانی هەردوو هێزەکەی کولاندووەتەوە و پەرلەمانتارێکی پێشووتری گۆڕانیش ئاماژە بەوە دەدات، یەکێتی و گۆڕان لەوپەڕی لاوازیدا بە ناچاری سەریان بە سەری یەکەوە ناوە. جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە: “سەرۆکی لیستەکە، کە بەرنامەداڕێژەری 16 ئۆکتۆبەرە، زیانی گەورەی بۆ کورسییەکانی یەکێتی و گۆڕان دەبێت لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لەناو یەکێتیدا باڵی کۆسرەت رەسووڵ و بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەد بەو رێککەوتنە هاوبەشە ڕازی نین و پێیان وایە، لاهوور جەنگی ئەو رێککەوتنەی تەنیا لەپێناو خۆیدا کردووە، بۆ بوون بە سەرۆکی لیستەکە. گومانیشیان هەیە لە بەرامبەر بەوە، سازشی گەورەی بۆ گۆڕان کردبێت، بەتایبەتی لە پێدانی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی.
هاوکات لەناو گۆڕانیشدا دەنگی ناڕەزایی زۆر هەیە و زۆر لە کادیر و پەرلەمانتارانی گۆڕان دان بەوەدا نانێن، کە بەرنامەداڕێژەری 16 ئۆکتۆبەر سەرۆکی لیستی هەڵبژاردنیان بێت بۆ پەرلەمانی عێراق.
کاروان ساڵح، پەرلەمانتاری پێشووتری گۆڕان و جیابووەوە لەو حزبە، ڕای گەیاند: “بێ گومان سەرۆکی لیست، کە بەرنامەداڕێژەری 16 ئۆکتۆبەرە، زیانی گەورە لە دەنگدەری یەکێتی و گۆڕان دەدات و گوتیشی: “سەبارەت بە یەکێتی، ئەوە هەروەکو لە میدیاکانەوە ئاگادارین، لە باڵ و گرووپەکانی دیکەوە دەنگی ناڕەزایی هەیە و خۆیان ناکەن بە خاوەنی ئەو رێککەوتنە. بۆ ناو گۆڕانیش، بێ گومان ناڕەزایی لەسەر دانانی سەرۆکی لیستی گۆڕان هەیە و بەو هۆیەوە گۆڕان دەنگدەرێکی زۆر لەدەست دەدات
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە