
باڵێكی ناو یه‌كێتی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه و له دوای ئه‌وه‌ش، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ناڕه‌زایه‌تییان له هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ربڕی و باسیان له‌وه كرد، هاوپه‌یمانییه‌كه چاره‌سه‌ری هیچ یه‌ك له كێشه‌كان ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسیان له‌وه كردووه كه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ند و كادرانی هه‌ولێر، ئه‌و هاوپه‌یمانییه كراوه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی باڵێكی یه‌كێتی به بێ ئاگاداری كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كراوه، به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌نجوومه‌نه‌كه مافی بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی هه‌یه نه‌ك باڵێكی دیاریكراوی ناو حزب و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رووی خۆیان.
حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه، ئێمه پێشتر له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێمان گوتن كه ده‌ستكراوه بن بۆ هاوپه‌یمانێتی و تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌ر حزب و لایه‌نێكی تر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌ڵام دوای هه‌موو شتێك، به ئێمه‌یان گوت كه هاوپه‌یمانییه‌كه له‌گه‌ڵ كێ كراوه و له یه‌ك تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك كراوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ركردایه‌تی و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر، ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌و هاوپه‌یمانییه، وه‌ك چۆن شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوول ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئاشكرای كرد، هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌بێ ئاگاداری هه‌ولێر كراوه.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ته‌نیا له‌ناو یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو هه‌ڵسووڕاو و سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پێیان وایه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی باری لای خۆی راست بكاته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە