
پشتیوان سادق، وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی له پهیجی فهرمیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووك بڵاوی كردووهتهوه: لە سەردانەکەمان بۆ سلێمانی و مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، لەلایەن بەڕێز شێخ محمد شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوت پێشوازی کراین، مزگەوتی گەورە سومبولی کوردستان و سلێمانیە، بەشێکە لە مێژووی دێرین و شارستانیەتمان، مەڵبەندی ئایین پەروەری و نیشیتمانپەروەری بووە، مزگەوتی گەورە لانەیە بۆئەوانەی رووی تێدەکەن بەشێکە لەشانازیەکانی میللەتەکەمان، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەکرێتەوەو کەم وکوریەکانی چارەسەر دەکرێن
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە