نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌:له‌ بازنه‌ی ڕاپه‌ڕین ناڕه‌زایی لابردنی ناوه‌كه‌ی دژی لاهوور و پافڵ كاندیدێكی یه‌كێتی به‌یان نامه‌ی ‌بڵاو كرده‌وه‌‌

به‌په‌له‌:له‌ بازنه‌ی ڕاپه‌ڕین ناڕه‌زایی لابردنی ناوه‌كه‌ی دژی لاهوور و پافڵ كاندیدێكی یه‌كێتی به‌یان نامه‌ی ‌بڵاو كرده‌وه‌‌

كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی لەسنوری بازنەی راپەڕین كە فۆڕمی كاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پڕكردبۆوە و مەرجەكانیشی تێدا بووە، بەڵام ئێستا بەوتەی خۆی، ناوی دەرهێنراوە و دەڵێت، لەكۆتا رۆژەكانی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان لەدەرەوەی هەموو میكانیزمە كارپێكراوەكان و هەموو میتۆدێكی سیاسیی و كێبڕكێ و خاڵبەندی و هەڵسەنگاندنێك، چەند كەسێك كاندیدكران كە هەندێكیان نە فۆڕمیان لەبازنەی راپەڕین پڕكردۆتەوە، نە لەوانە بون كە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا لەدەزگای هەڵبژاردن.

د.پەیمان ڕەمەزان ئەحمەد، مامۆستای زانكۆ كە دكتۆرای لە كارگێڕی گشتی بەدەستهێناوە لەنامەیەكی ناڕەزاییدا رایگەیاندووە “بەشانازیەوە فۆڕمی كاندیدبونم لەسەر لیستی یەكێتی پڕكردەوە، سەرەتا فۆڕمەكانەوە بەهەمو ڕێكارە یاساییەكاندا تێپەڕ بوون هەر لەپڕكردنەوە فۆڕم تاكو چاوپێكەوتن و هەڵسەنگاندنی كوالێتی ئێمەو ژمارەیەك لەو بەڕێزانەی فۆڕمی كاندیدبونیان پڕكردبۆوە كە چاوپێكەوتنەكان بەزمانی عەرەبی لەدەزگای هەڵبژاردن ئەنجامدران، تائێرە هیچ تانەو نادادیەك لەپڕۆسەكەدا نەبوو”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆتا رۆژەكانی یەكلاكردنەوەی كاندیدەكان بەتایبەت لەبازنەی راپەڕین، لەدەرەوەی هەموو میكانیزمە كارپێكراوەكان و هەمو میتۆدێكی سیاسیی و كێبڕكێ و خاڵبەندی و هەڵسەنگاندنێك، چەند بەڕێزێك كاندیدكران، كە هەندێكیان نە فۆڕمیان لەبازنەی راپەڕین پڕكردۆتەوە، نە لەوانە بون كە هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا لەدەزگای هەڵبژاردن، نە لەوانەش بون كە لە مەڵبەندی 24ی راپەڕینەوەو بە نوسراوی فەڕمی ناویان بەرزكراوەتەوە لەدوای كۆتا هەڵسەنگاندن و پێشتریش، كە ئەوەش بۆتە جێی نیگەران كاندیدەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتی و كادیران و دڵسۆزانی یەكێتی و دەنگدەرانی یەكێتی لەسنورەكە، چونكە سەرەڕای ئەوەی میكانیزمەكانیان نەبڕیوە، پێشتر كاندیدكراون و دەرنەچون، و بەهیچ پێوەرێكی دڵسۆزی و شەهیدو قوربانی و پێشمەرگەی كۆن و لایەنی جەماوەری و كۆمەڵایەتی و بڕوانامەو پسپۆڕی و توانستی زمان، لەپێش ئەم كاندیدانەوە نەبون كە رێكارەكانیان بڕی بوو.

د.پەیمان وتویەتی، هەر بۆیە واباشترە بۆ یەكێتی و پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدەرانی یەكێتی كە لانیكەم گوێ لەئۆرگانەكانی رێكخستن و كادیران و دەنگدەرانی یەكێتی لەسنوری بازنەی راپەڕین بگیرێت و دواتر بەپڕۆسەیەكی دادپەروەرانە كاندیدەكان دیاری بكرێن، چونكە بەشێك لەكاندیدەكان لەدەرەوەی خواست و داواكاری ئەوانیش دانراون.

وەك ناوبراو باسیكردووە، ئەم جەشن و فۆڕمە لەپەراوێزخستن و پشتگوێخستنی كاندیدەكان، پێچەوانەی خواستی جەماوەرو دەنگدەرانی یەكێتیە، بەتایبەت لەبازنەی راپەڕین، كە یەكێكە لەبازنە بەهێزەكانی یەكێتی، هەربۆیە ئەم میكانیزمەی كاندیدەكانی پێ هەلبژێردراوە، پێچەوانەی رێنمایی و رێكارەكان بوەو بەتەواوی مافی چەندین كەسی تێدا پێشێل كراوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و تەنانەت رێژەی دەنگەكانیش دەبێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *