
ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” و توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه هێزه‌كانی په‌كه‌كه پاشه‌كشه‌ی زۆریان كردووه‌و سوپا و كۆماندۆی توركیایش به قووڵایی زیاتر هاتوونه‌ته ناو خاكی کوردستان.
چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی ته‌ناهی و سه‌ربازی به ڕۆژنامه‌ی “العربی الجدید”یان ڕاگه‌یاندووه، كه له ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی بێ به‌رگریكردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، هێزه‌كانی توركیا زیاتر به نێو خاكی عێراق قووڵبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه شه‌ڕی چڕ له نێوان هه‌ردوو بوونی هه‌یه.
توركیا له 23ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی تر بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا كردووه، به بیانووی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ناوچه‌كانی ئامێدی و زاخۆ و چیای مه‌تین و ئاڤاشین و باسیان و چیای كێسته و زابی له باكوری دهۆك و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر كردووه‌ته ئامانج، له ئه‌نجامی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌یش هێزه‌كانی توركیا شوێنه‌كانیان لێ گرتوون و زیاتر هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه.
په‌كه‌كه پاشه‌كشه ده‌كات و توركیا زیاتر ده‌هێنێته ناوه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و سه‌رچاوانه هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه هێزه‌كانی توركیا ئێسته له چیای كێسته و گوندی دشیش و هرور و به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌كه به ته‌واوی بڵاوه‌یان كردووه و جێگیربوون، له كاتێكدا پێشتر ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه بوون.
شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له نێوان هێزی كۆماندۆی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و توركیا ده‌یه‌وێ زیاتر بێته پێشه‌وه و فشار له‌سه‌ر په‌كه‌كه دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له سنووری خۆی دووریان بخاته‌وه و بۆ ناوه‌وه‌ی عێراق پاشه‌كشه‌یان پێ بكات.
له ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامی په‌كه‌كه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بیانوودانیش به توركیا بۆ زیاتر هاتنه پێش، مه‌ترسی هه‌یه ژیانی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی بێ هۆ، چونكه ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه په‌كه‌كه و توركیا له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە