
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه راست ناكات كه ده‌ڵێ خه‌بات بۆ باكور ده‌كه‌م، ته‌نیا كاری بیانوودانه به توركیا بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردمان بكات.
ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه ده‌زانن كه هاتنی له‌شكری توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی بیانووی پهكهكهوهیه.
“په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئاوه‌دانی و گونده‌كاندا هه‌ن، ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا په‌لكێش بكات بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان”. به‌پرسه‌كه‌ی پارتی وای گوت.
هه‌روه‌ها گوتی، په‌كه‌كه كێشه‌ی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردووه‌وه مایه‌ی سه‌رئێشه بووه بۆ هه‌رێم، په‌كه‌كه هیچ رێزێك له هه‌رێمی كوردستان و یاسا و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان و داواكانی هه‌رێم ناگرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌زانن كه هه‌رێم خۆی له شه‌ڕی لایه‌نه كوردییه‌كان به‌دوور گرتووه، بۆیه ئه‌وه‌یان قۆستووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی باس له‌وه‌یش ده‌كات كه په‌كه‌كه نه‌یگوتووه خه‌بات بۆ باكوری كوردستان ده‌كات، خۆشی نازانێ چی ده‌كات، خه‌بات بۆ دیموكراسی توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌یكات هیچ پێوه‌ندی به كوردی باكوره‌وه نییه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە