نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: بۆ په‌كه‌كه‌ واز له‌ خه‌ڵكی باشوور بهێنن و بڕۆنه‌وه‌ له‌ كوردستانی باكور خه‌بات بكه‌ن

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: بۆ په‌كه‌كه‌ واز له‌ خه‌ڵكی باشوور بهێنن و بڕۆنه‌وه‌ له‌ كوردستانی باكور خه‌بات بكه‌ن

چه‌ند ڕۆژێكه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ بیانوی په‌كه‌كه‌ ئه‌رزو ئاسمانی كوردستان ئاگرباران ده‌كات و ده‌ستی كردووه‌ به‌ داگیركاری،سكرتێری حزبی سۆسیالیست ده‌ڵێ به‌هیواین په‌كه‌كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌ كوردستانی باكور شوێنی خه‌باتی ئه‌وانه‌.

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سوپای تورکی چەند ڕۆژێکە لە ئەرزو ئاسمانەوە هێرش له دوای هێرش لەو ناوچەیە کە عەرەب پێی دەڵێت شیمالی عێراق، تەراتێن دەکەن و ئاگرو ئاسن بەسەر خەڵکی کوردستاندا ئەبارێنن، به‌رپرسانی عێراق،نەک هەڵوێستیان نیه به ڵکو وەکو نەعامە سەری خۆیان لەبن ئەرز ناوە بۆ ئەوەی کەس نەیان بینێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات،ئەوەش سەروەری عێراقه کە ئەیپارێزن و میللەتی عێراق ئەپارێزن، خۆ ئەگەر لەسەر گومرگ و نەوت بوایه ئێستا عێراق جەیش و چەکدارەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان جوڵاندبوو، عەبادیش بۆ کە رکوک و دوز و خانەقین و مەخمور جوڵەیان کردبوو وە دەیان پێشمەرگە و هاوڵاتیانیان بەدەبابە شیلابوو وە ماڵی میلله ت و خانویان تە خت دەکرد و دەستیان بەسەر ماڵ و زەوی کورددا لەو ناوچە دابراوەکان ئەگرت و دەریان ئەکردن.

زیاتر ده‌ڵێ،لە بەرخاتری ئەو مانگە پیرۆزەش خوا رەحم بخاتە دڵی سوڵتان ئەردۆغانەوە هێرشەکانی له سەر گوندەکانی بەرواری باڵا راگرێت بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە به ئارامی رەمەزان تێپەڕێنن و به ئارامی بەربانگ بکەنەوە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات،پەکەکە بیر لەخەباتی خۆیان بکەنەوە کە کوردستانی باکور چەقی خەباتی ئەوانە و بیگوازنەوە بۆ دیاربەکر و هەکاری و شەمزینان و ماردین و شرناخ و ئەو ناوچەیە.

ده‌شلێت،ئەو پارچەیەی کوردستان 20ملیۆن کوردی لێ دەژی و گەورەترین ڕوبەری هەیە و سەختترین چیاکانی لێهەڵکەوتوە و ئازادی بکەن و بارەگاو هەرێمی لێ دامەزرێنن .

زیاتر ده‌ڵێ،ئەو میللەتە خێر لە خۆ نەدیوەش کەمێک به ئارامی ژیان بەسەر بەرن و سەروەری عێراقیش لەوە زیاتر پێشێل نەکرێت

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *