
باوكی سمكۆ به‌نه‌فشی له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی دیارنه‌مانی كوڕه‌كه‌ی، له سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی و ئێسته زیاد له هه‌فته‌یه‌كه به‌دوای كوڕه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت و هیچ سۆراغێكی ده‌ست ناكه‌وێ.
ئه‌ندامێكی خێزانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له سنه،راگه‌یاند، تا ئێسته نازانین سمكۆ له كوێ گیراوه و كه‌س له سلێمانی به‌رپرسیارێتی گرتنه‌كه‌ی ناگرێته ئه‌ستۆ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه گومانی ئه‌وه‌مان لا دروست بێت كوڕه‌كه‌مان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مردبێت یان راده‌ستی ئێران كرابێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ڵێ،هاوسه‌ری سمكۆش له‌ناو زڕگوێز پێشمه‌رگه‌یه و له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه، له‌لایه‌ن ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر هیچ به‌دواداچوون یان لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی كه‌یسی هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه بده‌ی، وه‌ك هاوبه‌شی سمكۆ هه‌ژمار ده‌كرێی و خۆت به‌رپرسیار ده‌بیت له چاره‌نووسی خۆت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نایشارێته‌وه، باوكی پێشمه‌رگه رفێنراوه‌كه كاتێك چووه‌ته كه‌مپی زڕگوێز و سۆراغی منداڵه‌كه‌ی گرتووه، له‌لایه‌ن ئه‌منیه‌تی ئه‌و حزبه‌وه سووكایه‌تی پێ كراوه و به‌وه ترسێنراوه ئه‌گه‌ر سۆراغی كوڕه‌كه‌ی بكات، ده‌زگای زانیاری ئه‌ویش ده‌گرێت و كۆمه‌ڵه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ئه‌و رووداوانه ناگرێته ئه‌ستۆ.
ئێسته فه‌زای زڕگوێز به ته‌واوه‌تی به ته‌ناهی كراوه و هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك بۆی نییه له‌سه‌ر كه‌یسی سمكۆ به‌نه‌فشی هاوسه‌نگه‌ری هیچ هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نێت، به بیانووی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگای زانیارین، ئاگاداری هاوسه‌ره‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك نه‌دات، ئه‌وه له كاتێكدایه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانیان ناچار كردووه له سۆشیال میدیا راگه‌یه‌نراوه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.