
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد و هاوخه‌میی خۆى بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ربڕى.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/25، مەسرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسە و هاوخەمیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوه دڵتەزێنه‌كه‌ی نەخۆشخانەی (ئیبن خه‌تیب)ی بەغدا دەربڕی، ئامادەیی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و یارمەتییەک ڕاگەیاند و هیوای خواست کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و پەرۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.