نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له‌ په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ وه‌ربگرن.

سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیویه‌تی: “په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی”.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی هاووڵاتیانی بۆ لای به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راكێشاوه‌ و نووسیویه‌تی: “خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین” و به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی داناوه‌.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *