
رۆژ بە رۆژ رەوشی شنگال و دەوربەری بەهۆی میلیشیا چەکدارەکان و پەکەکەوە خراپتر دەبێ و فهرماندەی فهرماندهیی شنگالی هێزی پێشمهرگهی رای دەگەیەنێ، کە خەڵک لەناو شنگال لە سەر و ماڵی خۆیان دڵنیا نین و شەوان پاسەوانیی لە خۆیان دەکەن.
قاسم شهشۆ، فهرماندەی فهرماندهیی شنگالی هێزی پێشمهرگهی کوردستان،رایگەیاند: “بوونی گرووپە چەکدارەکان لە شنگال وای کردووە. رەوشی ئەو شارە خراپ بێت، ئهو خهڵکەی گەڕاویشەتەوە، لەبەر نەبوونی ئەمن و ئاساییش، شەوان پاسەوانیی لە خۆیان دەکەن“.
گوتیشی: ”خەڵکی شنگال چاوەڕێی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەن سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەگەر ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکرێ، ئەوا خەڵکەکە لە خۆی دڵنیا دەبێت“.
ئاشكراشی كرد: ”تا رێكکهتننامەی شنگال جێبەجێ نەکرێت، رهوشی ناوچەکە باش نابێ، چونکە باشبوونی رەوشی شنگال بەستراوەتەوە بە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیەوە، ئێستا خەڵک لە شنگال لە ترس و دڵەڕاوکێدایە و شەوانە پاسەوانیی لە ماڵەکانی خۆیان دەکەن”.
گوتیشی: ”ههر کاتێ پێشمهرگهى كوردستان دامودەزگای شەرعی بۆ شنگال گەڕایەوە و گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانی لەناودا نەما، ئەوکاتە خەڵکەکە لەخۆیان دڵنیا دەبن و خەڵکی دیکەیشی بۆ دەگەڕێتەوە“.