نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانا و ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌كرێنه‌په‌ند و ده‌خرێنه‌وه‌ قاڵبی خۆیان

زانا و ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌كرێنه‌په‌ند و ده‌خرێنه‌وه‌ قاڵبی خۆیان

زانا عەبدولرەحمان پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتیی سەر بە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەهۆی بەرگریکردنی لە ئاڵا ئەسەدی ڕیسوا دەکرێ و ڕۆژنامەنووسێکیش دەڵێ زانا و ئاڵا ئەمشەو خرانەوە قاڵبی خۆیان.

رێکان سەباح گەردی، رۆژنامووس ڕایگه‌یاندووه‌ “ئەمشەو ئاڵا ئەسەدی و زانا عەبدولرەحمان کرانە پەند و عیبرەت بۆ خۆفرۆشانی سەرووی خۆشیان ئەم گروپە سەر بە تاقمی خاکفرۆشانن ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت ڕیسوا کراون .

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێ: “لە بنەرەتدا مەرجەعییەت پرۆسەیەكی مێژووییە و لە چوارچێوەی ڕوانگەیەکی سیاسیی پتە و دروست دەبێت، مەرجەعییەت نە پۆستە و نە بە قسە و بڕیار دروست دەبێت، بەڵكو لێكەوتەیەكی مێژووییە لە دەرەوەی ئیرادەی مرۆڤە، مەرجەعییەت بە واتایی ڕووانگەیەک دێت كە ئەزموونی مێژووی دەیخولقێنێت، سەرۆك بارزانی نە پارتی كردوویەتی بە مەرجەع نە حزبیش بڕیار لە مەرجەعییەتبوونی دەدات.

ناوبراو راشیگەیاند: “فەرموو با یەك حزب بتوانێت بێ سەرۆك بارزانی بە پارتیشەوە، بڕیاری چارەنووسساز بدات، یان با یەك حزب بتوانێت لەژێر سێبەری سەرۆك بارزانیدا بچێتە دەرەوە و لە چاوی خەڵکی کوردستاندا بچووک نەبێتەوە، حزب هەبووە لە كوردستان خاكی فرۆشتووە، چووەتە بەغدا بۆ فرۆشتنی زیاتریش چیان لەدەست هاتووە كردوویانە، بەڵام هەر نەیانتوانیوە، هیچیان دەست بکەوێ جگە لە پارە و سەرشۆڕی.

رێکان سەباح دەشپرسێ: “سەیرە ئەسەدییەكی خۆفرۆش، كە هەڵبژێردراوی ساختەی عەرەبە و لە فراكسیۆنێکی عەرەبیدایە، دێت دەم لە شتێك دەدات كە سەركردە مێژوویەكانیان نەیانتوانی هەنگاوێك لەژێر سێبەری سەروەری و مەرجەعییەتی سەرۆك بارزانی بچنە دەرەوە، کەچی زانایەکی سەر بە تاقمی خۆفرۆشی 16ی ئۆکتۆبەریش بەرگریی لێ دەکات.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *