نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاڵا ئه‌سه‌دی خۆی مه‌رجه‌عی دیاره‌ شیعه‌یه‌، ئیتر چه‌ پێوه‌ندییه‌كی به‌ مه‌رجه‌عی كورده‌وه‌یه‌

ئاڵا ئه‌سه‌دی خۆی مه‌رجه‌عی دیاره‌ شیعه‌یه‌، ئیتر چه‌ پێوه‌ندییه‌كی به‌ مه‌رجه‌عی كورده‌وه‌یه‌

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامێكی توندی ئاڵا تاڵەبانی دەداتەوە كە بە ئاڵا ئەسەدی ناسراوە و پێی دەڵێ‌، ئاڵا چ حەقی لەوەیە كە كێ‌ مەرجەعی كوردە؟.

پێشەوا هەورامانی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، “ئاڵا ئەسەدی چ حەقی لەوەیە كێ مەرجەعی كوردە؟ كە ئەو دەڵێت من ڕەچەڵەكم ئەسەدییە لەبری تاڵەبانی و لەبری ئەی ڕەقیب، مەوتنی دەڵێتەوە.

هەورامانی ئاشكرای كرد كە ئاڵا تەنانەت لەحزبی عەرەبیش بووەتە ئەندام پەرلەمانی عێراق، ئەو وەك كەسێكی ئەسەدی مەرجەعی خۆی دیارە و پێیەوە پابەندە، ئیتر كێشەی چییە كێ مەرجەعی كوردە.

ئەو وەڵامەی پێشەوا هەورامانی بۆ ئاڵا ئەسەدی لە كاتێكدایە كە لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ میدیای میلیشیاكانی عێراق ئاڵا تاڵەبانی هێرش دەكاتە سەر كوردستان و بە دڵی شیعەكان قسە بە كوردستان دەڵێ‌.

ئاڵا تاڵەبانی پێشتر گوتبووی كە تاڵەبانییەكان لە بنەڕەتدا ئەسەدین و ئێستەیش ئەو پابەندی تەواوی ئەوانە و وەك عەرەبێكی دژە كورد لە بەغدا كار دەكات

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *