
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامێكی توندی ئاڵا ئەسەدی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و ئاشكرای دەكات كە ”هەقوایە یەكێتییەكان شەرم لەوە بكەن ئاڵا ئەسەدی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان بێت.
ئاڵا تاڵەبانی كە پاش گۆڕینی ڕەچەڵەكی تاڵەبانییەكان بۆ هۆزی بەنی ئەسەدی عەرەبی شیعە، لەنێو خەڵكی كوردستاندا زۆرتر بە ئاڵا ئەسەدی ناو دەبرێت، لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لە گەڵ کەناڵی العهدی میلیشیا شیعییەکان ، وێڕای ئەوەی وەك هەمیشە چەندان قسەی سواو و ناڕاستی لەبارەی هەرێمی كوردستان كرد، دانی بە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری خۆی و تاقمە خۆفرۆشەكەیان بە سەرۆكایەتیی لاهوور جەنگیدا نا و رای گەیاند: ”یەكێتی بۆ پاراستنی خوێنی عێراقییەكان ئەو ڕێككەوتنەی كردووە.
لە بەرامبەردا شوان كەریم زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: ”هەقوایە یەكێتییەكان شەرم لەوە بكەن كەسێكی وەك ئاڵا ئەسەدی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان بێت لە بەغدا، چونكە ئاڵا بۆ هەر كەسێكی نیشتمانپەروەر چ لە نێو بنەماڵەكەی ئەگەر هەبن یان لە كوردستان، مایەی شەرمەزاری و پەڵەیەكی گەورەیە.
جەختیشی كردەوە كە ئاڵا ئەسەدی نوێنەری عەرەبە شیعەكانە نەك كورد و لە پەرلەمانی عێراقیشدا لەسەر لیستی عەرەبە شیعەكان گەیشتۆتە كورسییەكەی، ”ئێستا ژانی ڕێككەوتنی ھەولێر و بەغدا گرتویەتی“. گوتیشی: لە بەغدا هەرچ كارێکی خراپ بكەن بەڵام ”ئاڵا ئەسەدی ناوێرێت بەرامبەر عەرەبە شیعەكان فزە بكات و بگرە شەو و ڕۆژ هەوڵی خۆشیرینكردن دەدات.
دهڵێ، پێشتریش بەهۆی ئەوەی هەموو رێگەكانی جاشێتی تاقی كردەوە، لەلایەن یەكێتییەوە دەركرا، بەڵام پاش ئەوەی تاقمێكی خۆفرۆش دەستیان بەسەر جومگەكانی حزبەكەدا گرت و گوتاری ئێستاشیان زۆرتر پەیامی خیانەتكارانەی تێدایە، ئیتر جێگەیەكیش بۆ گەڕانەوەی ئاڵا ئەسەدی پەیدا بووەوە.