
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و گفتوگۆ لهسهر دوایین پهرهسهندنهكانی عێراق و ناوچهكه و پهیوهندییهكانی نێوان ههردوولا كرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/4/18 مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاتیح یلدز باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا. جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان بە تایبەتی بارزگانیی و بەهێزکردنی هەماهەنگیی لە نێوان هەردوولا کرایەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندیی هاوسەنگ.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی تورکیای کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی لە عێراق، کە کاری بۆ بەرەوپێشبردرنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.