
سمكۆ به‌نه‌فشی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه و له‌و حزبه‌دا ئه‌ركی شۆفێرییان پێ سپاردووه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له كه‌مپی زڕگوێز بۆ پاراستنی ئه‌ندامانی، رێ نادات هاتوچۆی ناو شار بكه‌ن، بۆیه رۆژی سێشه‌م سمكۆ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی حزبه‌كه‌ی به ته‌نیا ده‌چێته سلێمانی و دیار نامێنێت.
عه‌بدوڵا ئازه‌ربار به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان،رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ دیارنه‌مانی پێشمه‌رگه‌كه‌مان، پێوه‌ندیمان به ئاسایشی سلێمانییه‌وه كرد و داوامان كرد هاوكارمان بن له دۆزینه‌وه‌ی، دواتر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ناو شاردا به به‌تاڵی دۆزییه‌وه.
ئاسایشی سلێمانی ده‌ست ده‌كات به لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه و وه‌ك ئازه‌ربار ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هیچ شوێنه‌وارێكی خوێن و فیشه‌ك یان پێكدادان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه و ده‌وروبه‌ری به‌دیار نه‌كه‌وتووه، ئاسایش خه‌ریكی پشكنینی كامێراكانی چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێ، چونكه تا ئێسته ئه‌نجامی پشكنینی كامێراكانی چاودێری ده‌رنه‌چووه، بۆیه ناتوانین هیچ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵێین و ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یش بێت، حاڵه‌ته‌كه له رفاندن ناچێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێكی خوێن یان تێكهه‌ڵچوونی پێوه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هۆكار نابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانه به ته‌واوه‌تی بڕه‌وێته‌وه.
سمكۆ به‌نه‌فشی ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له‌دایكبووی شاری سنه‌یه، هه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه‌یه، ئێسته له هه‌مووان زیاتر هاوسه‌ره‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه چاره‌نووسی به‌دیار بكه‌وێت، دۆسیه‌كه‌ی له ئاسایشی سلێمانی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
عه‌بدوڵا ئازه‌ربار ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئاسایشی سلێمانی له رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه‌وه دۆسیه‌كه‌ی گرتووه‌ته ده‌سته‌وه، ئێمه‌ش له‌ڕێی پێوه‌ندییه‌كانمان هه‌موو لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان‌مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارمان بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك.
“له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی خۆمانه‌وه پێوه‌ندیمان به بنه‌ماڵه‌ی سمكۆ له سنه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌لایه‌ن رژێمه‌وه پێوه‌ندییان پێوه كرا، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، ئێمه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌شمان له‌به‌رچاو گرتووه كه سمكۆ رفێنرابێت و له حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا، رژێم پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌كات”. ئازه‌ربار وای گوت.