
تاكودێ ململانێ نێوان پافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی قوڵده‌بێته‌وه، لاهوور جه‌نگی ئاماده‌نییه سه‌ردانی ده‌باشان بكات، به‌رهه‌م ساڵح ته‌مه‌نی له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كۆتاییدێت، دۆخی ناكۆكی لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی ده‌قۆزێته‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات جارێكی تر كاندید بكرێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی.
هه‌ڵگورد محه‌ممه‌د شرۆڤه‌كاری سیاسی دونوسێت:”دوای قووڵبوونەوەی کێشە و ململانێیەکانی نێوان باڵی ماڵبات و باڵی ماڵی شیخ جەنگی، لاهور ناچێتە دەباشان تەنها لەوکاتانەدا نەبێت کە ئەگەر شاندێک بیەوێت ئەو و بافل پێکەوە ببینن، هەر وەک چۆن پیش دوو رۆژ باڵوێزی ئەمریکا ماسیۆ تولەر پێکەوە لە دەباشان لەگەل بافل و لاهور کۆبوویەوە.
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت:”توندبوونەوەی کێشە و ململانێی باڵەکان، گەیشتە ئاستێک د. بەرهەم لە پێناو هێورکردنەوەی دۆخەکە و بەکارهێنانی کارتی بافل و قوباد بەرامبەر لاهور لە لایەک و کارتی لاهور بەرامبەر بافل و قوباد لە لایەکەی دیکە تا مسۆگەری ئەوە بکات وەک یەکێتی کاندیدی بکەنەوە بۆ سەرۆک کۆماری، قوباد و بافل و لاهور داوەتی مێرگەپان دەکات بۆ هەوڵی چارەسەری کێشەکانیان.