نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنێت

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ ئەگەرێکی کراوەیە و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت.

راشیگەیاند: ”رەنگە لە سبیەنێوە، چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین”.

جوتیار عادل گوتیشی، بەهۆی پابەند نەبوونی هاووڵاتییان ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە و ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بگرێتەبەر.

لەبارەی یاسای بودجە و پابەندی هەرێم و بەغدا، جووتیار عادل رایگەیاند: ”حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەمەش لە چوارچێوەی دابینکردنی بژێویی و باشترکردنی دۆخی ئابووری”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ”لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دراوە و شاندی حکومەت سەردانی بەغدای کردووە”.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *