نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی پارتی دۆخی کەرکووک ئاسایی دەکەینەوە لە هەڵبژاردنەکان دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنین

سەرکردەیەکی پارتی دۆخی کەرکووک ئاسایی دەکەینەوە لە هەڵبژاردنەکان دەنگێکی زۆر بەدەست دەهێنین

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە دەكات، دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە، كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكرێت، ئەو پێشبینی وادەی گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك دەكات و دەڵێت، لە هەڵبژاردن دەنگێكی زۆری كەركووك دەبەین.

دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، گەڕانەوەی پارتی پێوەستە بە ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخەی بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بەسەر كەركووك هاتووە، بە چوونەدەرەوەی هێزە نامۆكان و سپاردنی پاراستنی تەناهیی شار بە پۆلیس و هەڵوەشاندنەوەی كارە نایاساییەكان، پارتی دەگەڕێتەوە كەركووك، فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چۆڵكردنی بارەگاكانمان هەیە.
پێكهاتەكانی كەركووك دڵیان لەگەڵ پارتییە و دەزانن بە بوونی پارتی شارەكە پارێزراو دەبێت
ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی كرد، دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای بودجەی عێراق، لێكتێگەیشتن هەیە بەوەی رێككەوتنی ئێمە بۆ كەركووك و شنگال بچێتە واری جێبەجێكردنەوە، هەروەها هاوئاهەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپایی عێراق هەبێت بۆ ئەو مەبەستە.

حوسێن ئاشكرای كرد، ئێستە ئەو هاوئاهەنگییە هەیە و دەبێ پارتی پێش مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بگەڕێتەوە كەركووك، كە بڕیارە هەڵبژاردنی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەر بەڕێوە بچێت، چونكە ناتوانین لە دەرەوەی كەركووك سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردن بكەین و دەبێت لەگەڵ خەڵكی خۆمان بین و لە ئێش و ئازاری خەڵكەكەی خۆمان بگەین، بڕوایشمان وایە پارتی دەنگەكانی زۆر زیاد دەكات.

“بڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران هەیە و دەبێ بارەگاكانی پارتی لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە چۆڵ بكرێن، هێزێكی كەمی ئەوان لە بارەگاكانی پارتی ماون بۆ پارێزگاریكردن لێیان، ئەوانەی دەیانەوێ پارتی بارەگاكانی وەرنەگرێتەوە ئەو خەڵكانەن لە دەرەوە هێندراون، گوێ لە حكوومەتی عێراقیش ناگرن و ئەو میلیشیایانەن بەناوی حەشدی شەعبییەوە هەڕەشە لە حكوومەتی عێراق و بڕینی گوێی كازمی دەكەن”، دیاری حوسێن وای گوت.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك- گەرمیانی پارتی، دووپاتی كردەوە، ئەوانەی بەناوی خۆپێشاندان دژی گەڕانەوەی پارتی هێنرا بوون، ئەو حەشدانە بوون لە دەرەوەی كەركووك هێندرا بوون، بە جلی مەدەنییەوە پارەیان پێ درابوو و دەستی ناوخۆی و دەرەكیان لەپشت بووە، چونكە كورد و عەرەب و توركمان و كلدۆئاشووری دڵیان لەگەڵ پارتییە، دەزانن بە بوونی پارتی تەناهیی كەركووك دەپارێزرێت و ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەكان بەرەو پێشەوە دەچن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *