
له كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه تا په‌سندكردنی بودجه‌ی ئیتیحادی، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن كه‌وتبوونه وێزه‌ی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵیانده‌دا به‌غدا وه‌ك ناوه‌ندێك، هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام به هۆی سووربوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی مافی هاووڵاتیانی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا، دوێنێ پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سندكرا، وه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی رێككه‌وتبوو.
له‌و باره‌یه‌وه، د. سۆران به‌رزنجی، چاو‌دێر و شرۆڤه‌كاری سیاسی، رایگه‌یاند، یەكێك لە دەستكەوتە هەر بەرچاو و گەورەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە هیچ پاساوێكی سیاسیی و یاسایی بەدەست نە حكوومەتی بەغدا و نە لایەنە سیاسییەكانی عێراقەوە نەهێشتەوە بۆ ئەوەی لەژێر بیانووی ئامادەیی نەبوونی كوردستان بۆ رێككەوتن دژایەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
گوتیشی: جەنابی سەرۆكی حكوومەت تەنیا 6 رۆژ لە دەستبەكاربوون و متمانەپێدانی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە سەردانی بەغدا كرد و لەوێ نیازپاكیی و ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی بۆ رێككەوتنی گشتگیر و هاوسەنگ لەسەر بنەمای دەستوور بە حكوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكانیش راگەیاند.
له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادییه‌وه، گوتیشی: لە پرسی رێككەوتنی بودجەدا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەم ژیرانە و هەمیش پێداگیرانە مامەڵەی كرد. لەلایەك نەیدەهێشت پاساوی دژایەتیكردنی كوردستان بەدەستی لایەنە دژەكان بە كوردستان و بەرژەوەندییەكان و مافەكانی خەڵكی كوردستان بداتە دەست. لەلایەكی دیكەشەوە نەیدەهێشت بەناوی بودجە و پشكی هەرێمی كوردستانەوە تەسلیمی ئەو ئەجێندایە بێت كە دەیویست ئیرادە بەسەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی سیاسه‌ت له میانی خستنه‌ڕووی بۆچوونی له‌سه‌ر سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر داڕشته‌ی یاسایی بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2021، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو و گوتیشی: لەمیانەی ئەم رێككەوتنەوە توانرا زۆر ئەجێندای مەترسیدار پوچەڵ بكرێنەوە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە