نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی 30/3/2021، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست.

بڕیار درا:

سەرجەم شوێنە ئایینیەکان لە (مزگەوت، تەکیە، کلێسا، پەرستگا و هەموو شوێنە ئایینیەکانی دیكه‌) لە رۆژی پێنجشەممە (1/4/2021) تاوەکو ڕۆژی شەممە (10/4/2021) پێش ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دابخرێن و رێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئایینەکانی دیكه‌ دەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاووڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا

 31 ئازار 2021

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *