
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، داوای لێبوردنەكەی فراكسیۆنی یەكێتی قبووڵ دەكەین.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی ئادار، زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی، سەرجەم ئەو لێدوانانەی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی سەركۆنە دەكەین كە كۆمەڵە وشەیەكی نەشیاوی بەكار هێنا بەرانبەر بە حكوومەت.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، فراكسیۆنی یەكێتی بە فەرمی داوای لێبوردنی كرد، ئێمەیش ئەو داوای لێبوردنی فراكسیۆنی یەكێتی قبووڵ دەكەین.
هەروەها گوتی: پێشنیاری گەڵاڵەكردنی كۆمەڵە بڕیارێك دەكەین بۆ ئەو پەرلەمانتارانە كە بەشێوەیەكی خراپ و ئاستنزم لە پەرلەمان مامەڵە دەكەن.
ڕوونی كردەوە، پێویستە دانیشتنەكان بەشێوەیەك بەڕێوە بچن، بتوانرێ كاری پەرلەمانی بكرێ و ئەو كەسانەی ئۆپۆزسیۆنن، پێویستە چاودێریی كارەكان بكەن و كاری ئۆپۆزسیۆن ئەوە نییە كە ئێستە دەیكەن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە