نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی چەند هاووڵاتییەکی کورد لە ئەوروپاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی گیان لەدەستدانی چەند هاووڵاتییەکی رۆژئاوای کوردستان لە کرواتیا بڵاویکردەوە: ”بە داخەوە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی رۆژئاوای کوردستان، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون”.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی رایگەیاندووە:  ”وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.”

22ـی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک کە پەنابەران خۆیان تێیدا حەشاردابوو، لە رۆژهەڵاتی کرواتیا، چوار پەنابەر کە کورد بوون گیانیان لەدەستدا و 10 پەنابەری دیکەش برینداربوون.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *