
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به 7 (حه‌وت) ساڵ زیندانیكردن سزادراوه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری باجی ده‌رامه‌تی قه‌زای زاخۆ، له‌سه‌ر كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، به 7 (حه‌وت) ساڵ زیندانیكردن سزادرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كه‌سانی دیكه له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌وانیش بڵاوده‌كه‌نه‌وه.