نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ژنەکەی کاوە گەرمیانی سەرسەریەکانی لاهوور تەمەنتان کورتە

ژنەکەی کاوە گەرمیانی سەرسەریەکانی لاهوور تەمەنتان کورتە

شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپای ئەو ڕووداوەی دوێنێ لە پەرلەمان بەسەری هات و بە سەرسەرییەتی ناوی دەبات، ڕای دەگەیەنێت، تا سەر بەردەوام نابێت.

شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، ببینن ئەوانەی كە ڕاستییان پێ هەزم ناكرێت، چۆن پەلامار دەدەن، ڕۆژێك ئەم سەرسەرییەتییەتان دەبێت بە مێژوو.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، سەرۆكی ‎پەرلەمان پاش ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوایە لەلایەن فراكسیۆنی یەكێتییەوە كرایە سەرم، یەكەم قسەی ئەوەبوو گوتی سەرجەم قسەكانی شیرین‎ ئەمین لە پرۆتۆكۆل دەسڕێتەوە‎، منیش گوتم بۆچی سەرۆكی پەرلەمان سەرجەم قسەكانم دەسڕیتەوە، لەبەرئەوەی من ئەمڕۆ كیمیابارانی هەڵەبجەم كردووە؟.

ڕوونی كردووەتەوە، پێشێلكارییەكی تری سەرۆكی پەرلەمان، لەبری ئەوەی بەپێی مادەی 57 بڕگەی چوارەم فراكسیۆنی حزبەكەی خۆی سزا بدات، كەچی بێ ئەوەی بڕگەی یەكەم و دووەم و سێیەم جێبەجێ بكات، بەبڕگەی چوارەم ڕێگریی لە من كرد بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەم.

دوێنێ‌ لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەت بوو بە كارەساتی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، كێشە و دەمەقاڵێ‌ لە نێوان پەرلەمانتارانی گۆڕان و پەرلەمانتارانی یەكێتی دروست بوو.

شیرین ئەمین لە دانیشتنی دوێنێ‌ گوتی، تاریق رەمەزان یەكێك بوو لە تاوانبارانی‌ جەنگ، بە شایەتحاڵێكی‌ گرنگ لەسەر رژێمی‌ لێخراوی‌ بەعس دادەنرا، پێشتر وا بڵاو كرایەوە كە جەلال تاڵەبانی‌ لە شەشی‌ شوباتی‌ 2005 تاریق رەمەزانی‌ ئازاد كردووە، هەر ئەوكاتەیش وێنەیەكی‌ بڵاو كرایەوە كە لە ئاسایشی‌ گشتیی سلێمانی‌ بە ئامادەبوونی‌ كەسێك بەناوی‌ سەیفەدین بەڕێوەبەری‌ ئەوكاتی‌ ئاسایش و ژمارەیەك لە كەسوكاری‌ تاریق گیرابوو.

تاریق رەمەزان لە یەكێك لە رۆژنامەكاندا ئەو كاتە گوتی‌، من رام نەكردووە لە گرتووخانە، بەڵكو بە بڕیاری‌ جەلال تاڵەبانی‌ ئازاد كراوم. هەر ئەوكاتەیش میدیاكانی‌ گۆڕان بەتەواوی‌ گرنگیان بەو بابەتەدا و چەندان جار بڵاویان كردووە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *