پافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کار لەسەر لاوازکردنی پێگەی سەربازی و ئابووری لاهوور جەنکی دەکەن، بەدەستێکی پۆڵاین ڕوبەڕوی قاچاغچییەتی گروپە مافیاکەی لاهوور دەبنەوە.
پافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی یەکێتی کۆدەبنەوە کاربۆ لاواز کردنی لاهوور جەنگی دەکەن.
کوڕانی تاڵەبانی باوک، ئەمڕۆ لەقەرەداخ لەماڵەکەی خۆی لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی باڵای هێزەکانی ٧٠ی یەکێتی کۆبونەوە، چاودێران دەڵێن، کوڕانی تاڵەبانی هەنگاوی لاوازکردنی پێگەی سەربازی و ئابوری لاهوور جەنگیان دەست پێکردووە.
پافڵ تاڵەبانی ناکۆکی قوڵی هەیە لەگەڵ لاهوور جەنگی، بۆیە دەیەوێت دەسەڵاتی سەربازی لاهوور کەم بکاتەوە بۆ ئەوەش داوای لە بەرپرسانی یەکێتی کردووە دەستی لاهوور لە سیلکی سەربازی ببڕنەوە، لە سنورەکانیش ڕێگری بکرێت لە گروپە قاچاغچییەکەی.