نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شاناز لە ئیبراهیم ئەحمەدەوە جاشایەتی و دژایەتی کوردستانی بۆ ماوەتەوە

شاناز لە ئیبراهیم ئەحمەدەوە جاشایەتی و دژایەتی کوردستانی بۆ ماوەتەوە

مامۆستایەكی زانكۆ بۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، تۆ دوایین كەسە باسی داكۆكیكردن لە كوردستان بكات و باسی ئەو ”بەڵا“یانە دەكات كە شاناز ئیبراهیم و هاوسەرەكەی بەسەر خەڵكی كوردستانیان هێناوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر و ئەوانەی پشتیوانییان لێ دەكردن، دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە پاساوی ئەو پوولەی كە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان پێشنیازی دەركردنی كردووە، پەلاماری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی داوە.

ڕێبین سەلام ماموستای زانکۆ راگەیاند: ”شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە چوارچێوەی ئەو تەوژمە سیاسییەدایە کە بە هەموو دەستکەوتێکی کوردستان قەڵسن، ئەمەش نەخۆشیەکە لە باوانەوە بۆیان ماوەتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە ”دز بازاڕی شێواوی دەوێت، كەسانی وەك شاناز ئیبراهیمیش هەمیشە هەوڵدەدەن دۆخەكە ئاڵۆز بێت تاوەكوو لەم ڕێگەیەوە لەسەر بردنی سامانی كوردستان بەردەوام بن“.

ڕێبین ڕەحیم، ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو كەسێك دەزانێت شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ”چ مەعدەنێكە“، هەر ئەمەش وایكرد كە تا ئەوكاتەی مام جەلال سەركردایەتیی حزبەكەی دەكرد، نەیهێشت شاناز هیچ پلەیەكی حزبی هەبێت و لە كۆمیتەیەكی بچووكی یەكێتیدابوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *