
لە هەولێر، تەرمی کەسێک لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەوا هاووڵاتیەک بە ناوی (عەلی سەباح سوار)، تەمەن (29) ساڵ بە کوژراوی کە شوێنەواری (3) گوللـەی بە جەستەیەوە دیار بوو لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، تیمەکانی بۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکە
K24-
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە