نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فڕاکسیۆنی پارتی کاتی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرادەکات

فڕاکسیۆنی پارتی کاتی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرادەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکردوە، تائێستا هەرێمی کوردستان‌و بەغدا لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێم لەناو بودجەی ساڵی 2021 بەهیچ ڕێککەوتنێک نەگەیشتون.

بەیار تاهیر پەرلەمانتارى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، هێشتا هەرێم‌و بەغدا لەسەر مادەی 11ى ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ناکۆکن کە تایبەتە بەپشکی هەرێم لەناو بودجەدا، باسی لەوەشکردوە، لەسەر یەکلاییکردنەوەی بابەتە داراییەکانیش ناکۆکی هەیە.

بەقسەی تاهیر پێشبینیدەکرێت، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتودا هەردولا بگەنە ڕێککەوتن‌و ڕۆژی دوشەممەی داهاتوش پڕۆژەیاسای بودجە بۆ دەنگدان بخرێتە کارنامەی پەڕلەمانەوە، بەتایبەت کە سەرۆکایەتیی پەڕلەمان لەگەڵ ئەوەدایە کە بودجە بەزۆرینەی سیاسیی تینەپەڕێنرێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *