
شارەزایەکی سەربازی، وەڵامی مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و ڕایدهگەیهنێ، پاپای ڤاتیکان وەک سیمبول و مەرجەعی گەلی کورد لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەتەوە.
لیوا محەممەد سابیر ھەمەوەندی، چاودێری سیاسی و شارەزا لەبواری سەربازی،ڕاگەیاند، پاپای ڤاتیکان وەکوو سیمبوڵ و مەرجەعی گەلی کورد لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەتەوە و سەرۆک بارزانی جگە لەوەی وهكوو پێشمەرگەیەک ههموو ژیانی خستووهته خزمهتی گهلهكهی، هاوكات سەرکردەیەکی دیاری گەلی کوردە و لەئاستی نێودەوڵەتی.
دووپاتیشی كردهوه، كه قسەکانی مەحمود سەنگاوی، دژی سەرۆک بارزانی ھیچ گرنگییەکی نییە، چونکە خودی محموود سەنگاوی کەسێکی لۆکاڵییە و تەنیا لەناو حزبەکەیدا ناسراوە، بەڵام ھەموو جیھان سەرۆک بارزانی بە سەرکردەیەکی تێکۆشەری گەلی کورد دەزانن، بهڵگهی ئهم ڕاستییه ئهوهیه، ھەر بەرپرسێکی بیانی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، چاوی بە سەرۆک بارزانی دەکەوێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە