
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رای دەگەیەنێت كە مەحموود سەنگاوی و لاهوڕ جەنگی، دوو دز و مافیا و قاچاخچی و پیاوكوژن و خاڵی هاوبەشیشیان ئەوەیە كە هەردووكیان تڕۆ كراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢١، ماڵپەڕە چەواشەكارەكەی لاهوڕ جەنگی، بە ئاستێكی نزمی هاوشێوەی ئاستی لاهوڕ، هەواڵێكی بە ناوی مەحموود سەنگاوی، سەركردەی پیاوكوژ و مافیا و دز و قاچاخچییەكان لە سلێمانی بڵاو كردۆتەوە و تێیدا سووكایەتی بە مەرجەعی گەلی كوردستان كردووە.
لە بەرامبەردا مەلا جیهاد حوسێن، پەرلەمانتاری پارتی راگەیاند: “ئاساییە كە دەبینین لەم دواییەدا لاهوڕ جەنگی و مەحموود سەنگاوی لەیەكەوە نزیكن و تەنانەت بە ناوی یەكتریشەوە شت بڵاو دەكەنەوە، چونكە خاڵی هاوبەشیان زۆرە، هەردووكیان وەك یەك مافیا و قاچاخچی و دز و خیانەتكار و خۆفرۆشن و هەر بۆ یەكتر باشن، جگە لەوەی هەردووكیشیان وەك یەك تڕۆ كراون و هیچیان بۆ نەماوەتەوە، پرتە و بۆڵەی پشت شاشەكان نەبێت”.
ڕوونیشی كردەوە كە سەرۆك بارزانی بە قسەی هیچ كەسێك خەوشدار نابێت، چونكە مەرجەعی خەڵكی كوردستانە و ئەو سەركردەیەی كوردە كە ڕێگە بە جاش و خۆفرۆشان نادات، خاك و ئاو و خەڵكی كوردستان تەسلیمی دوژمنان بكەنەوە، “با مەحموود سەنگاوی و لاهوڕ جەنگی بزانن، راستە ئەوان كەسانی گڵاون، بەڵام دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە “بەڵگە هەیە مەحموود سەنگاوی دەستی لە هێنانی تلیاك و حەشیش و ماددەی ژەهراویدا هەیە، لاهوڕ جەنگیش لە بەرامبەر ئەوەی سوود لە دەمی گڵاوی سەنگاوی وەربگرێت لە دژی پارتی، ئامادەیە تاوانە گەورەكانی مەحموود سەنگاوی پەردەپۆش بكات”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە