نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاتنی پاپا بۆ هەولێر لاهووری توشی هەستریا کردووە

هاتنی پاپا بۆ هەولێر لاهووری توشی هەستریا کردووە

هەڵوێستەكانی میدیای نیو سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی پاپای ڤاتیكان بە ”ئاسایی“ وەسف دەكرێت و كەسێك لە باڕەكانی ئەورووپاوە كرابێتە هاوسەرۆك، هەر ئەوەی لێی چاوەڕێ دەكرێت“.

د. فه‌رهاد که‌رکووکی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی که‌رکووک – گه‌رمیانی پارتی راگەیاند: ”سەردانەكەی پاپا و ئەو قەداسە مەزنەی لە هەولێر كردی، ”گەورەترین سەركەوتنە بۆ گەلی كوردستان بە هەموو جیاوازییەكانەوە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە لە ملیۆنان كەسی مەسیحیی عێراق، ئێستا تەنیا ٣٠٠ هەزار كەسیان ماونەتەوە، ئەوانیش پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لە سایەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانیدا بە ئارامی دەژین، ئەمەشە وایكردووە هەولێر ببێتە وێستگە سەرەكییەكەی سەردانی پاپا“.

ئەوەشی نەشاردەوە كە تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر كەوتوونەتە دژایەتیكردنی سەردانەكەی پاپا و ”پێیان هەزم ناكرێت كە لە كاتێكدا پاپا جگە لە بەرپرسانی دەوڵەتیی لە عێراق، تەنیا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای عەرەبە شیعەكانی بینیوە، لە هەرێمی كوردستانیشدا تەنیا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆبۆتەوە“، لە كاتێكدا هەموان دەزانین لاهوڕ جەنگی و تاقمەكەی كەسانێكی خیانه‌تکارن و دژی كوردستان و تەنانەت دژی نیوەی حزبەكەی خۆشیان وەستاونەتەوە.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی پێیوایە: ”لاهوڕ نه‌خۆشه‌، هه‌ست به‌ که‌می ده‌کات، له ‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به ‌قوربانیدان و خەبات نەهاتووە، پیاوێكە لەسەر شەقام و باڕەكانەوە هێندراوەتەوە و كراوەتە هاوسەرۆك و مانگانە ملیۆنان دۆلاری دزی و قاچاخچێتی و مافیاگەریشی بەدەستەوەیە كە بەشێكی لە پەیج و گرووپە بێسەروبەرەكانی خۆی دەكات“.

سەرسوڕمانی خۆیشی لەوە دەربڕی كە سەركردە شۆڕشگێڕەكانی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چۆن ڕێگە بە كەسێكی وەك لاهوڕ دەدەن، ئاوا یاری بە چارەنووسی حزبەكەیان بكات و مێژووەكەشی ئاوەژوو بكاتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *