
وتەبێژەکەی بارەگای بارزانی (ڤیان دەخیل) ده‌ڵێ” جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكه له‌عێراق به‌ڵكو سه‌رۆكێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و عێراق و كوردستانه قورسایی خۆی هه‌یه له‌هه‌موو دنیا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێویستی به مه‌نسه‌ب-پله‌وپایه نیە یان به‌ناوێكی پله‌وپایه بۆ کۆبونەوە به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆی سومبولێكی گه‌وره‌ی كورد‌و كوردستانه.”
ڤیان دەخیل زیاتر وتی ” به‌دڵنیاییه‌وه بارزانی وه‌كو مه‌رجه‌عێكی گه‌ورەی كورد و كوردستانە نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه‌عی هەر هەموو كورده به‌گشتی لەچوار پارچەی کوردستان چونكه لێره له‌کوردستان نه‌ك ئەو ئاوارانه‌ی كه‌له‌عێراقه‌وه هاتوون نه‌ك كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تریش هاتوونه‌ته كوردستان تەنانەت خه‌ڵكی عه‌ره‌بیش هاتووه سونه و شیعه‌ش لێره‌ن خه‌ڵكی كوردی هه‌رچوار پارچه‌كانیش لێره‌ن. “
وتەبێژی بارەگای بارزانی جەختی لەسەر مافی پێکەوە ژیانی نەتەوە و بۆچونەجیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە و دەڵێت ” لێره مافی زۆر ده‌درێت به‌هه‌ر كه‌سێك هاوڵاتی كوردستانی بێت له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه‌سومبولێكه بۆ هه‌موو كورده‌كان، كه‌سایه‌تییەكه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئاسایش و ئارامی هه‌بێت له‌و شوێنه‌ی كه‌خۆی تێدایه. “
ڤیان دەخیل سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی (مەسعود بارزانی) و پاپا ئەوەشی وت ” ئه‌وه‌ی كه من بزانم زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی كه‌ده‌یكات بۆ ڕۆڵی سیاسی و زه‌عامه‌تەی كه‌هه‌یه‌تی له‌ناوچه‌كه وه‌كو ده‌توانێت هاوسه‌نگیه‌ك بكات له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی هەرێمی هەروەها زۆر سوپاسی كوردستانیشی كرد و سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو ئیشه‌ی كه پێی هه‌ڵده‌ستێت. “
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە