نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مژده‌یه‌ك له‌ حكوومه‌ته‌وه‌ بۆ مامۆستایان

مژده‌یه‌ك له‌ حكوومه‌ته‌وه‌ بۆ مامۆستایان

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە دەرماڵەیەکی 150 هەزار دیناری بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە خەرج بکات کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە، بەوتەی بەرپرسانی پەروەردەش ژمارەیەکی بەرچاوی فەرمانبەران لە بڕیارەکە سودمەند دەبن.

مەریوان بەگۆک، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە راگەیاندووە، “دەرماڵەیەکی 150 هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان هەرکەسێک هەرجورە مۆڵەتێک وەردەگرێت هەموو دەرماڵەکانی دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە 29 ڕۆژ زیاتر بێت.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، “حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی 150 هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سوودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستوەتەڕو، “ئیدی دەرماڵەی 150هەزار دیناریی مامۆستایان بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن.”

بەپەلە

مەسروور بارزانی: دەرچوونی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *