نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی وەڵامی بانگەوازێكی مستەفا كازمی دەداتەوە

مەسرور بارزانی وەڵامی بانگەوازێكی مستەفا كازمی دەداتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند لەپێناو ئەنجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان لایەنە عێراقییەكاندا.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسیویەتی “بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومەتی فیدراڵ، به‌ڕێز مستەفا کازمی ده‌که‌م، بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ عێراقییەکان لە پێناو چارەسەری ڕیشەیی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان”.

مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ ڕێککه‌وتن و چارەسەری بنەڕەتی و یه‌کجاری هەموو کێشەکانی نێوان حکوومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌ پێی بنەماکانی ده‌ستوور”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *