نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌بووین مه‌سیحییه‌كانمان پاراست به‌رهه‌م ساڵح

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌بووین مه‌سیحییه‌كانمان پاراست به‌رهه‌م ساڵح

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەمیشە كورد هەوڵی داوە پێكەوەژیانی ئایینی ببێ بە یەكێك لە بنەما سەرەكییەكانی حوكمڕانی لە كوردستان. دەشڵێ، هێزەكانی پێشمەرگە یەكەم زەنگی ئاشتییان لێدا و نەیانهێشت خاچ بكەوێت.
بەهجەت سێلكی، ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگەیە، كە لە كاتی رزگاركردنی باشیكدا، كاتێك چەكدارانی داعش كڵێسایان رووخاندبوو و خاچەكەیان هێنابووە خوار، لەگەڵ پیشمەرگە قارەمانەكان جارێكی تر خاچیان لەسەر كڵێساكە هەڵدابوو.
دەڵێ: “ئێمە ئەوكاتەی باشیكمان رزگار كرد، تەنیا بۆ ئەم رۆژە نەبوو بڵێین ئێمە وامان كردووە، بەڵكو دەمانەویست پەیامێك بگەیەنینە جیهان كە پێشمەرگە پارێزەری راستەقینەی تەواوی پێكهاتەكانە”.
ئەو فەرماندەیە گوتیشی: “ئەوەی ئێمە كردمان، بەردەوامیدانی پرۆسەی لیبووردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی بوو لە كوردستان، ئێمە دەمانزانی لە شەڕی داعشدا زەرەرمەندی یەكەم مەسیحی و ئێزدییەكان بوون و دەمانەویست جارێكی تر دووچاری هیچ كۆمەڵكوژییەك نەبن”.
ناوبرو ئاماژەیشی دا، كاتێك داعش ناوچە كریستیاننشینەكانی داگیر كرد، كریستیانەكان تەنیا كوردستانیان بە شوێنی پاراستنی خۆیان زانی و هەموویان هاتنە هەرێمی كوردستان و هەرێمیش بە دڵ و گیان دەرگای بە ڕوویاندا كردەوە وەك خاوەنی ماڵ بوون نەك ئاوارە.
دەشڵێ: “كە باشیكمان رزگار كرد، خاچمان لەسەر كڵێسا بەرز كردووە و یەكەم زەنگی ئاشتی لەسەر دەستی پێشمەرگە لێدرا، ئێستاش بۆ مەسیحییەكان هەرێمی كوردستان پارێزراوترین شوێنە، كە دەتوانن بە ئازادانە بژین و مومارەسەی دابونەرێتەكانیان بكەن”.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *