
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی داعشدا گه‌وره‌ترین رۆڵی هه‌بوو، به شاهیدی هاوپه‌یمانان كه چۆن توانی رووبه‌ڕووی داعش بوه‌ستێته‌وه و ئه‌و ناوچانه ئازاد بكات كه داعشی لێ بوو.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، هاتنی داعش بۆ ناوچه‌كه و بێ هێزیی هێزه عێراقییه‌كان، بووه هۆی كاره‌ساتی گه‌وره، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بوونایه و ئه‌و بۆشاییه‌یان پڕ نه‌كردایه‌ته‌وه و هێڵێكی به‌رگری دروست بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت، هێزی پێشمه‌رگه به پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان توانی رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه و داعش تێكبشكێنێت، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بووایه ئه‌وه‌ی له شنگال و برایانی ئێزیدی تووش بوون، له هه‌ندێ ناوچه‌ی تر دووباره ده‌بووه‌وه، پێشمه‌رگه لای وڵاتانی زلهێز به قاره‌مان ناوی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها گوتی، پێشمه‌رگه توانی سه‌روماڵ و شه‌ره‌فی هه‌موو تاكێكی ئه‌م میله‌ته و پێكهاته‌كانی كوردستان بپارێزێت، پێشمه‌رگه بووبووه قه‌ڵغانێك بۆ پاراستنی سه‌روماڵ و ژن و پیاوی كوردستان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، نازانرێ له چ ئاستێكدان و چۆن بوێری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و قسانه بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه كه‌سوكاری ئه‌وانه‌شی پاراست كه رۆڵی پێشمه‌رگه به كه‌م سه‌یر ده‌كه‌ن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە