
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە وتاری لەبەردەم پاپای ڤاتیكان باسی لە رۆڵی هێزە عێراقییەكان كرد لە پاراستنی مەسیحییەكان لە داعش، بەوەیش رۆڵی گرنگ و قوربانیدانی پێشمەرگەی فەرامۆش كرد،سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێ،پێشمەرگە بوو مەسیحییەكانی پاراست.
جه‌بار یاوه‌ر به چركه رایگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح بۆ ڕازی كردنی دڵی عه‌ره‌ب هه‌میشه له قسه‌كانی له‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراق، پێشمه‌رگه و قوربانییه‌كانی له‌به‌رچاو ناگرێت، ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح باش بزانێت پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌پارێزێت ئێسته ئه‌و تێدا نیشته‌جێییه.
یاوه‌ر ده‌ڵێ: پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كلیلی گرتنه‌وه‌ی موسڵی ته‌سلیمی هێزه عێراقییهكانكرد، ته‌واوی ناوچه‌كانی مه‌سیحی و یه‌زیدی و شه‌به‌كی پێشمه‌رگه‌بوو له چنگی داعش ده‌ری هێنان و پاراستیانی.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت نمه‌ك به‌حه‌رام نه‌بێت به‌رمبه‌ر پێشمه‌رگه هیچ نه‌بێت ئه‌و به‌ده‌نگی پێشمه‌رگه و كه‌سووكاری پێشمه‌رگه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی عێراق وه‌رگرتووه نه‌وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی.
زیاتر ده‌ڵێ:” پاپایی ڤاتیكان و ته‌واوی دنیا ده‌زانێت پێشمه‌رگه مه‌سیحییه‌كانی پاراست له چنگی داعش، ئیتر هیچ كات به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و قورساییه‌ی نییهقسهكانی بتوانێن له ڕۆڵی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه بدات.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە