
ئەمڕۆ هەینی لە پێشوازیی پاپا فرانسیس پاپای فاتیكاندا بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق لە وتارێكیدا كه پێشكه‌شى كرد ، چیڕۆكێكی ناڕاستی بۆ بەرزكردنەوەی سوپای عێراق لەسەر حیسابی سەروەرییەكان و دەسكەوتەكانی پێشمەرگەی كوردستان گێڕایەوە. ئه‌مه‌ش بۆته مايه‌ى ڕه‌خنه‌ى توند له‌لايه‌ن هاووڵاتيان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكارى شه‌هيدان له تۆرهكۆمهڵاتييهكان وه‌ك وهربيرهێنانهوهيهك بۆ به‌رهه‌م ساڵح وێنه‌ى ساتى به‌رزكردنه‌وه‌ى خاجى كهنيسهى قهرهقووشيان به‌ڵاوكردۆته‌وه.
بەرهەم ساڵح لە وتارەكەیدا ئازادكردنی قەرەقووش و بەرزكردنەوەی خاچی کەنیسەی قەرەقووش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە بە ناوی سەربازی عێراق گێڕایەوە، لە كاتێكدا پێشمەرگەی كوردستان قەرەقووشیان لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار كرد و خاچی كەنیسەکەیان لە شوێنی خۆی دانایەوە و وەك لەو وێنانەی تیایدا دەركەوتن، سڵاو و ڕێزیان بۆ خاچی كریستیانەكان دەربڕیوە.
لاى خۆشيه‌وه هه‌ڵمه‌ت حاجى نووسيوويه‌تى :”بۆ ئەوانەی چاویان بە توانا و لێھاتوویی و دەستکەوتەکان و قارەمانیەتی و ڕەوشتی بەرزی پێشمەرگەی کوردستان پەروەر ھەڵنایەت.. زۆر روون لێتان دیارە کە پێشمەرگە پارێزەری پێکەوەژیان و مانەوەی کوردستان بووە و دەبێت.
پارێزگارى دهۆكيش د.عه‌لى ته‌ته‌ر له‌لاپه‌ره‌ى خۆى له فه‌يسبووك نووسيوويه‌تى:”بژی پشمەرگە، ناڤودەنگ و ئەرک و پەیاما وەیا پیرۆز پیدڤی ب پەسن و گوتنا چ کەسان نینە، پاراستنا هەموو دین و ئولان ل کوردستانێ نیشانەکا روون و ئاشکرایا ڕول و ڕێبازا وەیە. هون بۆ هەمیانە و ئەم ژی هەموو خزمەتکارێن وەینە.
يوسف سه‌بڕى يس نووسيوويه‌تى : پێشمەرگە ژ ھندێ مەزنترە کەسانەکێن بێ ھەست و سوزا نەتەوەیی پەسنا وان بکەن و دیروک ژی ب کەسێ ناھێتە شێواندن.
مه‌شخه‌ڵ كهولووسيش ده‌لێت : باشە کە دەڵێین عەرەب لەدەرەوەی مێژووە، هەندێ کەس گلەیی دەکەن، گوایە ئێمە راسیستین و خۆیان فریشتەی ئاشتی و پێکەوە ژیانن.. ئێ باشە کابرا بە پەیامی ئاشتییەوە هاتووە، تۆ بە شمشێرەوە پێشوازی بکەی؟ گوڵێک، تابلۆیەکی شیاو نەبوو؟.ده‌شلێت :” ئینجا بۆچی زانیاری هەڵەی پێدەدەن، پێشمەرگە خاچەکەی چەقاندەوە، تۆ بڵێی ئەرتەشی داگیرکەر ئەو کارەی کرد! باشە گوناهی پاپا چیە ئەیخەلەتێنن؟سەر زەوی شایەتە ئەو قسەیە ڕاست نیە. بەخوا هەزار سال بێن بە شانوباڵی ئێراقدا، نابێت بە وڵات و هەر دەبێ دابەش بکرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە