نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆڵا جەنگی بۆچی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی کوشت

پۆڵا جەنگی بۆچی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی کوشت

بەپێی بەڵگەكان، پۆڵادی برای لاهوور جەنگی، لانە محەمەدی كوردسات و ئامانج بابانیی ئێن ئاڕتی و منداڵەكەیانی كوشتووە و دواتر سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆی پەردەپۆش كردووە.

سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی چرکە کەوتووە، پێشتر لانە محەمەد لای چەند هاوڕێیەكی نزیكی خۆی، گوتبووی كە پۆڵادی برای لاهوور جەنگی وازی لێناهێنێت و بە هاوسەر و منداڵەكەی هەڕەشەی لێدەكات.

چەندان سەرچاوە جەخت دەكەنەوە كە ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان لە لایەن پیاوەكانی پۆڵاد جەنگییەوە كوژراون و دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانیش لەژێر فشاری لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خۆفرۆشی ١٦ی ئۆكتۆبەر، كەیسەكەیان بۆ دیزەبەدەرخۆنە كردوون.

هەرچەندە بەڕێوەبەری بەڵگەی تاوانی هەرێمی كوردستان داوای سەرلەنوێ لێكۆڵینەوەی لە تاوانەكە و دەست پێكردنەوەی پرۆسەی دادگاییكردنەكە كرد، بەڵام دادگای سلێمانی و پۆلیسی سلێمانی ئەم كارەیان نەكرد.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *