نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تاقمێکی خۆفرۆشی ئاژاوەگێڕ چۆن ڕویاندێت باسی سەروەری یاسابکەن

تاقمێکی خۆفرۆشی ئاژاوەگێڕ چۆن ڕویاندێت باسی سەروەری یاسابکەن

ئەندامێكی پەرلەمان ڕای دەگەیەنێت، لە چ شوێنێكی دنیا هەیە لە شوێنێك رۆژانە كارەساتی قێزەونی لێ‌ ڕوو بدات، كەچی تاقمێكیش داوای سەروەری یاسا بكەن.

وەیسی سەعید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیاند، لە كوێی دنیا هەیە لە سنوورێك ڕۆژانە كارەساتی قێزەونی جۆراوجۆری لێ ڕوو بدات و دەستە و تاقمێكیش داوای سەروەری یاسا بكەن.

زیاتر گوتی، هاووڵاتییان زۆرچاك ئاگەدارن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، چەندان كارەساتی جەرگبڕ ڕوویان داوە كە دوور لە بەها یاسایی و كۆمەڵایەتییەكان و مرۆڤایەتی بوونە.

مرۆڤ ڕووی نەیەت باسی هەموویان بكات
باسی لەوەش كرد، كوشتنی ڕۆژنامەنووس و خۆپیشاندەر و ڕفاندنیان و هەڵكوتانە سەر بازگەكانی ئاسایش بە چەقۆ و دواتر كوشتنیان، گرتنی قایمقامی سلێمانی و دواتر كوشتنی لە تەمومژێكی نادیار و كوشتنی ئامانج بابانی و منداڵەكەی و هاوسەری، دواجاریش كار گەیشتە تیرۆركردنی پاسەوانی مام جلال خۆی.

ڕوونی كردەوە، لاهووری نیو سەرۆكی یەكێتی دێت و ڕووی دەمی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراوی مەسروور بارزانی دەكات، بە دەستوەردان لە دادگاكان تۆمەتباری دەكات، حكوومەتێك هێندەی پڕۆژە و خزمەتگوزاری بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، ڕەنگە بە چەندان ساڵی تریش ئەو كەسانەی حوكمڕانیی ئێستەی سلێمانین، بیریان لەوەها خزمەتێك بۆ سلێمانی نەكردبێتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *