
له مێژووی باوباپیرانی لاهوور جه‌نگی له سنووری سلێمانی بوونیان هه‌بووه كاریان تێكدان و كوشتنی هاونیشتیمانیان و لێدان بووه، كاره‌كانی نه‌وه دووای نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی بووه‌ته هۆكاری تێكدانی ژیانی ئاسایی هاووڵاتییان.
د.كه‌یوان ئازاد مێژوونووس و مامۆستای زانكۆ،ڕاگه‌یاند، سلێمانی له زۆربه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی نائارام بووه، فه‌رمانڕه‌واكانی هه‌میشه هۆی سه‌ره‌كی بوون و ڕۆڵی خراپیان بینیووه، ئێسته‌یش ئه‌و مێژووه‌ی سێمانی درێژه‌ی هه‌یه و فه‌رمانڕه‌وایانی هۆكاران، ئه‌مه‌یش به پله‌ی یه‌كه‌م هاووڵاتییان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتنی لاهوور جه‌نگی به‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی و بوونی گروپی چه‌كداری مافیایی تایبه‌ت به‌خۆی بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی، به‌رده‌وام سلێمانی له نائارامیدابێ، لێدان و كوشتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاووڵاتییان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پیشه‌یانه سه‌رانه به‌زۆر له‌خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن.
هه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانێك كاربكات دژ به كاره‌كانی لاهوور جه‌نگی ئه‌وه سه‌رنگوومی ده‌كه‌ن و چاره‌نوسی تاكو كۆتایی دنیا دیارنابێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە