
شەوی ڕابردوو، غالب محەمەد رای گەیاند كە گوایە هێرشی كراوەتە سەر و چەند چەقۆیەكی بەر سەری كەوتووە، سەركردەیەكی حزبەكەش بە ڕاشكاوی دەڵێت ”كێ ناڵێ كێشەی كۆمەڵایەتی نەبووە؟
حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووه: ”ھەرچەندە بە چەقۆ ھێرش کراوەتە سەر دکتۆر غالب، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، ئهوهی یەکێتی تۆمەتبار بکات گوناحی دەگات.
ئەو سەركردەیەی یەكێتییش باسی پاسەوانەكانی غالب محەمەد دەكات و ئاماژە بە ژمارەیەی پاسەوانهكانی دهكات 18 پاسهوانه لهكاتی هێرش بۆسهری له كوێ بوون، ئیشیان چییه ئهگهر بۆ پارێزگاری نهبێت له ئهندام پهرلهمانهكه.
دکتۆر غالب خۆی ١٨ پاسەوانی ھەیە و پاسەوانەکانی لە کوێن؟ کێ ناڵێ ھۆکاری ھێرشکردنەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی یان كەسی ناگەڕێتەوە؟