نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌واڵێكی مه‌ترسیدا حه‌شدی شه‌عبی و داعش هاوپه‌یمانییان ئه‌نجامداوه‌

هه‌واڵێكی مه‌ترسیدا حه‌شدی شه‌عبی و داعش هاوپه‌یمانییان ئه‌نجامداوه‌

تیرۆرستانی داعش لە سنووری عێراق و سووریا خۆیان رێكخستووەتەوە، هەزاران چەكدار و چەك و جبەخانەی گەورەیان هەیە، شارەزایەكی سەربازی ئاماژە دەكات كە داعش و حەشدی شەعبی هاوئاهەنگیان هەیە، ئەوان جیاوازیان نییە و دەستی دەرەكی لەپشت هەردوو گرووپەكەدا هەیە.

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی “فرانس 24” دووپاتی كردەوە كە داعش خۆی رێكخستووەتەوە بە سوودوەرگرتن لەو بۆشاییە تەناهییەی لە ناوچە دابڕێندراوەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دروست بووە.

لیوا روكن رەشید عەبدولكەریم عەبدولقادر، فەرماندە لە هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و شارەزای سەربازی، راگەیاند، حەشدی شەعبی و گرووپی تیرۆرستی داعش هاوشێوەی یەكن، ئەوان دوو هێزی میلشیایین، دەزانرێت كێ لەپشتیانە، بۆیە هیچ جیاوازییەك لەنێوان داعش و حەشدی شەعبیدا نییە.

ئەو فەرماندە دووپاتی كردەوە، بەمدواییانە حەشدی شەعبی و داعش پێوەندیان هەبووە، هاوئاهەنگیان لەسەر سنووری هەردوو دەوڵەتی عێراق و سووریا هەیە، حەشدی شەعبی دەیەوێ كۆنترۆڵی داعش بكات و ئاراستەیان بكات، لەوكاتەی حەشدی شەعبی سەر بە ئێرانن.

“ئەگەر خەڵكی ناوچە سوننەنشینەكانی عێراق هاوكاریی داعش بكەن و خۆپێشاندان بكەن، ئەوە داعش ئەوەندە هێزەی هەیە بتوانێ جارێكی تر ناوچەی فراوان داگیر بكاتەوە، بەهێزبوونی داعشیش دەرخەری ئەوەیە هێزێك لەپشتیەتی، داعش ئێستە 13 هەزار چەكداری رێكخراوی لەنێوان سنووری عێراق و سووریادا هەیە، ئەوان خاوەنی چەكی بەهێز و پێشكەوتوون، ئەو فەرمادەی پێشمەرگە وای گوت.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *